“هێرۆ قەدیمی”، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لە گرتووخانه‌ی کانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنەدا دۆخی ته‌ندرووستی تێك چوو و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
بەپێی زانیارییه‌كان، “هێرۆ قه‌دیمی” پێشتر نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لە کانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنەدا لە شوێنێکی نەگەنجاو ڕاگیراوە. ناوبراو له ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانان، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بەبیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.ئەو چالاکە مەدەنییە لە ڕێكخراوی منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.