“مەریەم مێهرابی” موعەلیمی زیندانی و خۆشکی مەحموود مێهرابی، به‌ندكراوی سیاسی مەحکووم بە ئیعدام، ماوەی پێنج حەفتەیە لە زیندانی دەوڵەت ئابادی ئیسفەهان مانی لە خواردن گرتووە و گیانی له مه‌ترسی دایه.
“مەریەم مێهرابی” ساڵی ١٤٠١، پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به حوكمی ئێعدامی براكه‌ی، لە ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرا. ئه‌و خۆشكه دادخوازه لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه بە شەش سال زیندان، دوو ساڵ بێبەری بوون لە خزمەتگوزارییە كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات مەحکووم کرابوو. مه‌ریه‌م مێهرابی ماوه‌ی پێنج حه‌فته‌یه مانی له خواردن گرتووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره، ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداریان داوه‌ته ده‌زگای قه‌زایی و داوای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراویان كردووه.