ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه مه‌نووچێهر فه‌لاح له زیندانی لاكانی ڕه‌شت مانی له خواردن گرتووه و چالاكانی مه‌ده‌نی باس له خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ده‌كه‌ن.
مه‌نووچێهر فه‌لاح مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠١، له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ڕه‌شت له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به یه‌ك ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ و شانزه ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرابوو.