کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “فه‌ردین وه‌یسی” كۆڵبه‌ری برینداری خه‌ڵكی سنه‌

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی فه‌ردین وه‌یسی كۆڵبه‌ری برینداری خه‌ڵكی سنه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی “فه‌ردین وه‌یسی” پاش برینداربوون به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌.

“فه‌ردین وه‌یسی” ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا. نابراو جه‌سته‌ی ٢٠٠ ساچمه‌ی به‌ركه‌وتووه‌ و پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شوێنی هه‌ندێك له‌ ساچمه‌كان هه‌ستیاره‌ و ئه‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌، باروودۆخی ئابوورییان باش نییه‌ و پێویستیان به‌ یارمه‌تی خێرخوازان هه‌یه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی فه‌ردین په‌رداخت بكن.