كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، له ڕاگه‌یاندنی ژماره ٩ی خۆیدا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی سه‌قز هۆشداری به به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم دا.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، له به‌رواری ٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، باری ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پزیشكان بۆ به‌سته‌ریكردنی ئه‌و چالاكه كرێكارییه و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ناوبراویان گه‌ڕانده‌وه زیندان. ئێستاش سه‌ره‌ڕای بڕیاری پزیشك، به‌رپرسانی زیندانی سه‌قز له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چالاك كرێكارییه بۆ نه‌خۆشخانه خۆ ده‌بوێرن و به‌و شێوه‌یه گیانی “عوسمان ئیسماعیلی”یان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. “عوسمان ئیسماعیلی” نه‌خۆشی فه‌تق، هه‌ناسه‌ته‌نگی و ڕۆماتیزمی هه‌یه و ئه‌بێ به زووترین كات ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه بكرێت، دۆخی خراپی بێهداشتی زیندان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و به‌ندكراوه ساز ده‌كات و نه‌خۆشییه‌كانی په‌ره ده‌ستێنێت.