کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” و ناڕوونی چاره‌نووسی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی عوسمان ئیسماعیلی و ناڕوونی چاره‌نووسی شه‌ریفه

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی “شه‌ریفه ڕه‌سووڵی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی سنه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی “عوسمان ئیسماعیلی” بە جۆرێک نالەبارە کە بە وتەی پزیشکەکان ئەگەر نەشتەرگەریی بۆ نەکرێت، مەترسیی جیددی لەسەر ته‌ندرووستی ساز دەبێت. لەلایەکی ترەوە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا لە چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و به‌رپرسانی زیندان له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن. ئەم چالاکە کرێکارییە جیا لەوەی کە تووشی فتق بووە، نەخۆشی دڵ، هەناسەدان و ڕۆماتیسمیشی هەیە. ئەم چالاکە کرێکارییە، لەلایەن لقی یەکی داداگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” بە ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی” بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت كه‌ ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢،‌ بۆ زیندانی سنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌، له‌ ژێر گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كاندا تووشی ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بووه‌ و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه‌.