سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سنه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه، ڕۆژی ٩ی به‌فرانبار بۆ زیندانی سنه گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. ئێستا ڕوومه‌تی شین بووه‌ته‌وه و چاوه‌كانی ئیلتهابی كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆده‌بوێرن. بنه‌ماڵه‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” نیگه‌رانی خۆیان له ئاست دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه ده‌ربڕیوه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له ئاست ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر گیانی شه‌ریفه ساز ئه‌بێت به‌رپرسیار ده‌زانن.