به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌د، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، گیانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمانی پێویست كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، یه‌كێك له په‌نجه‌كانی قاچی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی تووشی نه‌خۆشی قارچی و عفوونی بووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر نه‌گرێت، ئه‌و نه‌خۆشییه بۆ په‌نجه‌كانی دیكه‌ی په‌ره ده‌ستێنێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌نجه‌كانی ببڕنه‌وه. كه‌مپه‌ینی به‌رگری له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی بۆ خۆراكی ناسالم و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی گه‌ڕاندۆته‌وه و داوای كردووه، به زووترین كات مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و چالاكه كرێكارییه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر بگرێت.