کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی سێ موعه‌لیمی به‌ندكراو له‌ شیراز و مه‌شهه‌د

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی “غوڵامڕه‌زا غوڵامی كه‌ندازی” و “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” له‌ ١٣هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردن له‌زیندانی شیراز و “هاشم خواستار” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو له‌ زیندانی مه‌شهه‌د ناجێگیره‌ و پێویستیان به‌ ده‌رمان له‌ ده‌روه‌ی زیندان هه‌یه‌.

ڕۆژی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، “غوڵامڕه‌زا غوڵامی كه‌ندازی” و “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” له‌كاتی سه‌ردانی فه‌رمانداری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازرانه‌وه‌. ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفیه له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌  به‌ بیانووی به‌شداری له‌ خۆپێشاندانی موعه‌لمیان له‌ مانگی گوڵانی ١٤٠٢، به‌ كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ما تۆمه‌تبار كراون. ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفیه له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ندكرانی نایاسایی، هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان شیراز و بیلاته‌كلیف بوون، ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دۆخی ته‌ندرووستی “هاشم خواستار” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌خۆشی ناجێگیره‌ و به‌رپرسانی زیندانی مه‌شه‌هه‌د ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-