به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، دۆخی ته‌ندرووستی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕغب” پاش چه‌ندین ڕۆژ مانگرتن له خواردن ناجێگیره و پێویستی به به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
“زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” له زیندانی قزلحه‌سار دا مانی له خواردن گرتووه و تووشی دابه‌زینی كێش بووه، ئێستا گیانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له مه‌ترسی دایه و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی ئێعدامه‌كانی ئه‌م دوایانه و سازكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه له ژێر ناوی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام”، مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.