به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی دوو قوتابی كچی ژاراویكراوی مه‌دره‌سه‌ی فه‌رزانه‌گانی سنه ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو قوتابیه كچه بریتیه له: “كه‌مه‌ند فعله‌گه‌ری” و “فاتمه ڕه‌حمانی” و تووشی هه‌ناسه ته‌نگی و كێشه‌ی دڵ بوون و له ئێستادا له‌ژێر چاوێری چڕی پزیشكی دان. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم هێرشێكی به‌رینی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له سنه و ده‌یان قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازرانه‌وه.