به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان له زیندانی سنه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه، له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌دیش به‌ندكراوێك به ناوی “ڕه‌ها پورئیبراهیم” به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كاوه فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ به‌هۆی تاوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له زیندانی سنه ڕاگیراو، به‌ڵام نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و ئه‌بێ له نه‌خۆشخانه‌ی تاران نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كردووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ڕه‌ها پورئیبراهیم” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د كه ماوه‌ی سێ ساڵ حوكمی زیندانی تێپه‌ڕ ده‌كات، ماوه‌یێك له‌وه‌به‌ر برینی قاچی ئیلتهابی كرد به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی مه‌شهه‌د له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بوارد. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه دۆخی ته‌ندرووستی تێكچوو و به‌رپرسانی زیندان ناچاربوون ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌ه‌وه‌ی زیندانی بكه‌ن.