ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حافز فه‌ڕۆحی” و “مه‌نووچێهر فه‌لاح” دژبه ناڕوونی چاره‌نووسیان له زیندانی ڕه‌شت مانیان له خواردن گرتووه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
ئه‌و دوو شارومه‌نده ڕۆژانی ١٤ و ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ڕه‌شته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه شاره كران. “حافز فه‌ڕۆحی” و “مه‌نووچێهر فه‌لاح” ڕایانگه‌یاندووه كه مانكرتن له خواردن ته‌نیا ڕێگه‌ی بیستنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیانه و تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.