“ئه‌یووب غه‌یبی زاده” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئه‌هواز، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دژبه گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات مانی له‌خواردن گرتووه و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
“ئه‌یووب غه‌یبی زاده” ماوه‌ی شه‌ش مانگه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. ناوبراو تووشی نه‌خۆشی سیسته‌می گه‌وارشی بووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌یووب غه‌یبی زاده” له ڕێگه‌وتی ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه سزای قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو.