“ئیلهام موده‌ڕسی” هونه‌رمه‌ند و به‌ندكراوی پێشووی خه‌ڵكی سنه كه به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به كۆچكردن بۆ توركیا بووه، به‌هۆی نه‌خۆشی سییه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌یێكی توركیا به‌سته‌ری كراوه و پێویستی به په‌یوه‌ندی سی هه‌یه.
“ئیلهام موده‌ڕسی” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ناوبراو به‌هۆی لێدان و ئازای هێزه ئه‌منیه‌كانه تووشی نه‌خۆشی سی بووه و پێویستی به په‌یوه‌ند هه‌یه. هه‌ر چه‌ند زۆر كه‌س ئاماده‌یی خۆیان بۆ په‌یوه‌ندی سی ده‌ربڕێوه، به‌ڵام به‌پێی یاسای توركیا ئه‌و كه‌سه ئه‌بێ خزم یان دۆستێكی ١٠ ساڵه‌ی ئیلهام بێت. ئێستا ئه‌و په‌نابه‌ره سیاسیه له نێوان مه‌رگ و ژیاندا له نه‌خۆشخانه‌یێكی توركیا گیری خواردووه و پێویستی به یارمه‌تی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه.