کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئیبراهیم مه‌ده‌دی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئیبراهیم مه‌ده‌دی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئیبراهیم مه‌ده‌دی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، له‌ زیندانی ئێڤین دا دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌.

ئیبراهیم مه‌ده‌دی ساڵی ١٣٨٤ به‌ بیانووی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و به‌رگریكردن له‌ مافی هاوچینه‌كانی چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، زه‌ختی خوێن و كه‌م بیستنی هه‌یه‌ و ڕۆژی ٢١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ئیبراهیم مه‌ده‌دی دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ سه‌ردانی ده‌رمانگا بكات و ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌.