“وی‌دا مێهران نیا” هاوژینی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” پزیشكی به‌ندكراوی ئێرانی سویدی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداری دا.
“ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” هه‌شت ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی “سیخووڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم و له‌و كاته‌وه وێڕای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كان به‌سه‌ری دا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دژبه بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌تی سوید به چاره‌نووسی مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.