به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرووڤی ئێران، زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین یه‌كێك له خراپترین به‌ندیخانه‌كانی ئێرانه و به‌ندكراوان له هه‌موو مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان بێبه‌شن.
به پێی زانیارییه‌كان، باروودۆخی به‌نده‌كان زۆر خراپه و ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراوان دابین نه‌كراوه. كه‌یفیه‌تی خۆراكی زیندان لاوازه و زیندانیان تووشی كه‌م خۆراكی بوون، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی زیندان به‌ندكراوان ناچار به بێگاری ده‌كه‌ن و له به‌رانبه‌ر دا پاره‌یان پێ ناده‌ن. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی زیندانی قه‌رچه‌ك له ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌ش كراون و ڕێگه به بنه‌ماڵه‌كانیان نادرێت چاویان به ئازیزانیان بكه‌وێت.