لاوێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د مورادی” كه له ڕێكه‌وتی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میرمحه‌ممه‌د مورادی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له پاركی ساحلی سه‌قز به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و روبات، تاندۆن و ماسوولكه‌كانی ڕان و ده‌ستی پچڕاون. ناوبراو پێویستی به ده‌رمانی خێرا بوو به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ئه‌و لاوه برینداره‌یان له ده‌رمان بێبه‌ش كرد و به باتۆم به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دا. ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.