به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ٣٠ هه‌زار و ٨٨٥ خێزان له ١٧ كه‌مپی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و له سه‌رمای سه‌ختی زستاندا ١٤٥ هه‌زار و ٢٣٩ دانیشتووی نێو كه‌مپه‌كان پێویستیان به یارمه‌تی مرۆییه.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه تاكوو خۆراك، سه‌رپه‌نا، بێهداشت و په‌روه‌رده بۆ خه‌ڵكی ئاواره‌ی نێو كه‌مپه‌كان دابین بكات، به‌ڵام یارمه‌تیه مرۆییه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی پیداویستی ئاواره‌كان نیه و ئه‌مه گوشارێكی زۆرتری خستۆته سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان. زۆر جار هێزكانی توركیا و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕێگه به گه‌یشتنی یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرن، بۆ نموونه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب، ڕژیمی ئه‌سه‌د هه‌زاران كه‌سی گه‌مارۆ داوه و ڕێگه نادات پێداویستیه‌كان به‌ده‌ستیان بگات. شایانی باسه كه به‌دوای هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له ساڵی ٢٠١٨ بۆ سه‌ر عه‌فرین، ٤٠٠ هه‌زار دانیشتووی ئه‌و كانتۆنه بۆ ناوچه‌كانی دیكه كۆچیان كرد، هه‌روه‌ها ساڵی ٢٠١٩ ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی سه‌ریكانی، گرێسپی، ته‌لته‌مه‌ر و زركان و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه ئاواره بوون.