کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دژه‌ ژن ترین حکومەتی دنیا لە کوموسیۆنی پێگەی ژن وەدەرنرا 

لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ٢٣ ی مانگی سەرماوەز شوڕای ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان قەتعنامەی دەرکرانی کۆماری ئیسلامی لە کۆموسیۆنی پێگەی ژنی خستە دەنگدانەوە. زۆربەی بەشدارانی دەنگیان بە دەرکرانی کۆماری ئیسلامی دا. بەم جۆرە ڕژیمی دژی ژنی ئیسلامی لەم کۆموسیۆنە وەردەر نرا. چەند دەوڵەتی ئوپوڕتونیستی وەک وێنزوئیلا، ڕوسیە و سوریە، کە ڕژیم لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا نەوت و پارەیەکی زۆری وەک ڕیشوە پێداون، لەدژی قەتعنامەکە دەنگیاندا. هەشت دەوڵەت کە لەگەڵ قەتعانەکە دژایەتیان کرد هەموویان لەبواری پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و گەندەڵی ئیداریدا لەسەرەوەی جەدوەلی جیهانیدان.

گرنگی سیاسی و سیمبولێکی ئەم دەرکرانە ئابڕوبەرانەیە بۆ ژنان و پیاوانی تێکۆشەر و ناڕازیانی ئێران سەرکەوتن و لە ڕاستیدا دەستکەوتێک و کاردانەوەی مانگرتن و ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران و بە تایبەت ژنانە. ئەم دەرکرانە بۆ حکومەتی ئیسلامیش گورزێکی قورسی سیاسیئەخلاقیە کە بۆ خەڵکی دنیای دەسەلمێنێ کە سیستمی ئاپاڕتایدی جنسیەتی ئیسلامی جێگایەکی لە دنیای مۆدێڕندا نییە.

دەرکرانی کۆماری ئیسلامی لە کموسیۆنی پیگەی ژن نیشانی ئەدات کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەم ناوەندە جیهانیە خۆی چۆن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و داخوازی زۆرینەی خەڵکی وڵاتانی ئەندام لە ناکۆکی دایە. دەنا چلۆن دەکرێت وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی لە کۆموسیۆنەکانی ژنان، مافیمرۆڤ، مافەدیموکراتیکەکان و ئازادیدا مافی ئەندام بوونی هەبێت. کۆماری ئیسلامی نەک ئەمڕۆ بەڵکو ٤٣ ساڵە کە وڵاتی ئێرانی بە بەر چاوی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە کردۆتە زیندانێکی گەورە. بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ جەنایەت و پێشێل کرانی ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی بەرژەوەندی ئابووری دەوڵەتەکانەوە نادیدە گیراوە. لەمڕۆدا دەرکرانی کۆماری ئیسلامی لە کۆموسیۆنی پیگەی ژنی سازمانی ملەل نیشانی ئەدات کە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵک دەتوانێ ئەم ملاحزاتە سەوداگەرانەیە تێکبشکێنێت. دەرکرانی کۆماری ئیسلامی لە کۆموسیۆنی پێگەی ژن یەکەم هەنگاوی دەرکرانی نیزامی کۆنەپەرست، دەژی ژن، منداڵ کوژە لە سەرجەم ڕێکخراو و ناوەندە نێونەتەوەییەکان. حکومەتێک کە سەرکوت لەنێوخۆدا و تیرۆریزم لەدەرەوەی وڵات سیاسەتی سەرەکیەتی، دەبێ وەک ئەفریقای باشوری پێشو لە ئاپاتاید دا بایکوت و گەمارۆی بەرینی بخرێتەسەر.

داخوازی خەڵکی ناڕازی و ستەم دیتوی ئێران داخستنی سەرجەم باڵوێزخانە و کونسولگەریەکانی کۆماری ئیسلامیە لە دەرەوەی وڵات. سفاڕەتخانەکانی بوونەتە ناوەندی سیخوڕی و ڕێکخستنی باندە مافیاییەکان بۆ تیرۆری نەیارانی حکومەتی ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات

کۆماری ئیسلامی لە سەرودەمی دەنگدان کۆمەڵێک ئامرازی ژەنگگرتوی بەکار هێنا بۆ بەرگرتن لە پەسندکرانی قەتعنامەکە. لە ڕاستیدا کاربەدەستان چارە و ئیمکانێکیان بێجگە لەوەی کە خۆیان بە چەند هەودایەکی پەڕتوکاوەوە هەڵبواسن نەبوو. وەزاڕەتخانەی عولومی کابینەی ڕەئیسی داوای لە کۆمەڵێک مامۆستا کرد بە ناردنی ئیمەیل بۆ وڵاتان سەبارەت بە دەرکرانی ڕژیم هۆشداری بدەن. بەڵام ئەم جۆرە کەسانە کارێکیان لە دەست نایەت، کە لەنێو خوێندکارانی خۆیاندا نە تەنیا بێ نفوزن بەڵکو بێزراویشن.

ئەو دەستکەوتانەی لە ٩٠ ڕۆژ خەباتی فیداکارانە لە شۆڕشی ئازادی خوازانە و بەرابەری تەڵەبانەی خەڵکدا بەدەست هاتووە بۆتە هۆی سەرکوتنی موافقانی دەرکرانی کۆماری ئیسلامی لە کۆموسیۆنی پێگەی ژن. لەم پێوەندیەدا دەوری هاتنە مەیدانی بەملیۆن ئێرانی پەنابەر و کۆچبەر لە وڵاتانی ئوروپایی، ئامریکایی، ئوستڕالیا و هەرەوەها پێشڕەوانی ئەو وڵاتانە بۆ داکۆکی لە شۆڕشی ئێران نابێ لەبەرچاو نەگیرێت. ئەم جەماوەر ملیۆنیە، کە زۆربەیان لە بەرهەمهێنانی کالا و خزمەتگوزاریدا دەوریان هەیە، دەتوانن بە دەنگیان لەسەر چارەنووسی هێندێک لە سیاسەتمەداران کاریگەریان هەبێت. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە شۆڕشی بەهێزی و شکۆداریژن، ژیان، ئازادیگەلێک سەرکەوتنی لە ماوەی تەمەنی کورتی خۆیدا دەستەبەر کردوە. لە تێکشکاندنی گەشتی ئیرشادەوە تا فەراهەم کردنی زەمینە بۆ دەرکرانی حکومەتی ئیسلامی لە کۆموسیۆنی پێگەی ژن و گەلێک دەستکەوتی دیکەی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

یەکێتی، ئیدامەکاری و بەشداری هەرچی بەرین تری بە ملیۆن کەس لە خەڵکی ناڕازی دەتوانێ بوار خۆشکەری دەرکرانی کۆماری ئیسلامی بێت لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و باقی ناوەندە جیهانیەکانی دیکە. ئەم سەرکەوتنە شکۆدارانە کاتی روخانی حکومەتی ئیسلامی نزیکتر دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناسیۆنالیستە توندڕەوە ئێرانیەکان لە دەرەوەی وڵات تۆوی دوو بەرەکی دەچینن

-

قورس تر کردنی گواستنەوەی باری قەیران بۆسەر شانی چینی کرێکار

-

داسەپاندنی پەرچەم، سەرەتای داسەپاندنی بێ مافی بەسەر خەڵکدا

-

  ڕوخانی کۆماری ئیسلامی دەبێتە خاڵی کۆتایی لەبەردەم حوزور و ئامادە بوونی بە هەزاران ئاخوندی کۆنەپەرست لە قوتابخانەکاندا.

-

وەحدەت و شۆڕشی ئازادی خوازانەی ئێران

-

بەرەی ڕاست،دروشمی یەکێتی لەقسەدا و دووبەرەکی لەکردەوەدا

-