ئەفسانە شاهی، شاخەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی بۆکان کە بە “چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت” تۆمەتبار کرابوو، دوای بێ‌تاوان ناساندی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره، له‌سه‌ر سكاڵای داواكای گشتی بۆ جارێكی دیكه په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كراوه.
ئەفسانە شاهی ئه‌بێ تا ڕۆژی ١١ی ڕه‌زبه‌ر خۆی به لقی ٢٣ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ بناسێنێت. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ به‌ند كرا و ڕۆژی ٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.