کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، داخوازیی گواستنەوەی به‌ندكراوێك بە ناوی “فەخرەدین ئاسریس”، خەڵکی شاری شنۆ، بۆ زیندانی شوێنی لەدایکبوونی ڕەت کرایەوە.

ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە مافی مورەخەسی بێبەرییە. له‌ ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، داواکاریی گواستنەوەی ئەو به‌ندكراوه‌ سیاسییە بۆ زیندانی شاری نەغەدە ڕەت کراوەتەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو لە لایه‌ن دادگای ورمێ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە، حوکمی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری، کەم کرایەوە. جێگیه‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، هاوینی ساڵی ٩٦، ئەو به‌ندكراوه‌ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانه‌وه‌ لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپای شاری ورمێ کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ زاهیدان

-

دەستبەسەرکردنی دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی لە شاره‌كانی سنه‌ و دیواندەرە

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “ئازاد ئه‌مینی” له‌ گرتووخانه‌ی شاری سه‌قز

-

مانگرتن له‌ خواردنی “نایب عه‌سكه‌ری” له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

-

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “حه‌مید ره‌زا رووحی”

-

كۆژران و بریندار بوونی ١٥٢ كه‌س له‌ به‌لووچستانی پاكستان

-