ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەرپرسانی زیندانی مەریوان بۆ چەندمین کەڕەت دژایەتی خۆیان له‌گه‌ڵ پێدانی مەرەخەسی به “تەحسین دادڕەس” زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی “سەردۆش” دەربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو چەندین جار داوای مەرەخەسی کردبوو، بەڵام بەرپرسانی زیندانی مەریوان لەگەڵ داواکارییەکەی ئەو زیندانییە دژایەتییان کردبوو. ته‌حسین دادڕه‌س ساڵی ٩٧، بۆ ته‌حه‌مۆلی ماوەی حوكمه‌كه‌ی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرابوو و لە ماوەی دەستبەسەر كردنیدا، لە مافی مەرەخەسی بێبەری كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “تەحسین دادڕەس” ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر کرا و پاش حه‌فته‌یه‌ك ڕاگیران لە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، گوازترایه‌وه بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە. ناوبراو مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، لە دادگای سەرەتایی، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ١١ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بۆ ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری، گۆڕدرا.