“زه‌ینه‌ب بێهڕه‌نگ” چالاكی سینفی مۆعه‌لیمان و به‌ندكراو له زیندانی ئێوین، به هۆی چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه باروودۆخی ته‌ندرووستی باش نییه و به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له‌گه‌ڵ داخوازی مه‌ره‌خسی پزیشكیه‌كه‌ی دژایه‌تییان كردووه.
“زه‌ینه‌ب بێهڕه‌نگ” چالاكی سینفی مۆعه‌لیمان و ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن، دانیشتووی شاری تارانه كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجتماع و ته‌بانی دژی ئه‌منییه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له شاری خۆی سه‌ر به ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه باروودۆخی ته‌ندرووستی “زه‌ینه‌ب” زۆر خراپه و به‌رپرسانی ڕژیم له‌و دۆخه وه‌كوو گۆشارێك بۆ سه‌ر ناوبراو كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.