به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، پزیشكی دادی تاران له حوكمێكدا له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو نیشان داوه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” كێشه‌ی بیستن و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌هۆی كێشه‌ی ده‌رمانی منداڵه نه‌خۆشه‌كانی، تووشی خه‌مۆكی سه‌خت بووه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان و دوورخرانه‌وه له گوشاری عه‌سه‌بی هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین و پزیشكی داد له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.