ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٩١ مامۆستای زانكۆی مازه‌نده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا سه‌پێندراوه نیشاندا.
مامۆستایانی ناڕازی له نامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه وه‌كوو مامۆستایانی زانكۆ داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین سیاسه‌تی سه‌ركوت وه‌لا بنێت و هه‌روه‌ها داوا له حه‌راسه‌تی زانكۆ ده‌كه‌ین له جیاتی هه‌ڕشه و په‌روه‌نده‌سازی بۆ خوێندكاران پشتیوانیان لێ بكات.