به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئازادی به مه‌رجی “هوومه‌ن جه‌وكار”، “سپیده(حه‌میده) كاشانی دووست”، “نیلووفه‌ر به‌یاتی” و “تاهر قه‌دیریان” چوار چالاكی ژینگه‌پارێزی به‌ندكراوه دژایه‌تییان كردووه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و چوار چالاكه ژینگه‌پارێزه نامه‌یه‌كیان له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ ده‌زگای قه‌زایی ناردووه و تێدا داویان كردووه كه به‌پێی یاسا له‌گه‌ڵیان دا هه‌ڵسووكه‌وت بكرێت. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه “هوومه‌ن جه‌وكار”، “سپیده(حه‌میده) كاشانی دووست”، “نیلووفه‌ر به‌یاتی” و “تاهر قه‌دیریان” له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا تۆمه‌تبار و زیندانی كراون، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه له زیندان ئازاد بكرێن به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی به مه‌رجیان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.