کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری “ویدا ڕه‌بانی” له‌ تاران

دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری ویدا ڕه‌بانی له‌ تاران 1

لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری “ویدا ڕه‌بانی” ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین دژایه‌تی كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ بیانووی “ڕاگرتنی نه‌زمی گشتی و به‌ مه‌به‌ستی چاكسازی و سزادانی ویدا ڕه‌بانی” ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌. “ویدا ڕه‌بانی” له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ شه‌ش ساڵ و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.