ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جه‌له‌سه‌ی یه‌كه‌می دادگایی كردنی “كه‌یوان موهته‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له لقی ٢٩ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو و قازی په‌روه‌نده بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئازادی به وه‌سیقه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه دژایه‌تی كرد.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری ئه‌و چالاكه كرێكارییه، په‌روه‌نده‌كه‌ی “كه‌یوان” پڕه له كه‌م و كورتی و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی له‌به‌رده‌ستدا نییه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دادگایی كردنی كه‌وتووه‌ته جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م. جێگای ئاماژه‌یه كه “كه‌یوان موهته‌دی” له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له گرتووخانه ڕاگیراوه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به وه‌سیقه دژایه‌تی ده‌كرێت.