کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی “سوعدا خه‌دیرزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی پزیشكانی ده‌رمانگه‌ی زیندانی ورمێ، “سوعدا خه‌دیرزاده‌” له‌ دوایین ڕۆژه‌كانی دووگیانیدایه‌ و هه‌ركات ئیمكانی له‌داێكبوونی كۆرپه‌كه‌ی هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌سته‌ری بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ورمێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ن و گیانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ و كۆرپه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

“سۆعدا خه‌دیرزاده‌” هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار ڕۆژی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانی ورمێ كرا و پاش ١٢ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆفی كوردستان، ناوبراو له‌ دۆخێكی خراپدایه‌ و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كوو “گورچیله”‌، “دڵ” و “دیسكی كه‌مه‌ر” بووه، به‌ڵام دادستانی شاری مهاباد له‌گه‌ڵ ئازادیی ناوبراو  دژایه‌تی ده‌كات.

بابەتی پەیوەندیدار

دانیشتووانی شاری مەریوان بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە

komalah

دەستبەسەرکرانی کەسێکی بەساڵاچوو لە شاری بۆکان

komalah

کوژران و برینداربوونی دوو کەس لە شاری ئیلام

komalah

گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ئیدارە ئیتلاعاتی شاری ورمێ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٨ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

komalah

c دوو کەسی دیكه‌ بە نەخۆشی وەبا لە ئوستانی کرماشان

komalah