به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “شاهوانه”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “سه‌مه‌د شابۆیی” كه له زیندانی ورمێ ڕاگیراوه، دژایه‌تیان كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری ورمێ بۆ ئازادی سه‌مه‌د وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی داوا كردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه دژایه‌تی كردووه. به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ر كات حوكمی “سه‌مه‌د شابۆیی” ده‌ركرا، ئه‌و كات به دانانی وه‌سیقه ئازاد ده‌كرێت. شایانی باسه كه “سیامه‌ند شابۆیی” برای سه‌مه‌د شابۆیی، ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو و ڕۆژی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی تیرۆر كرا. سه‌مه‌د ٣٠ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازار له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.