به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار ڕێگری لە پێدانی مەرەخەسیی دەرمانی بە “ئیسماعیل محەممەدپوور”، زیندانیی سیاسیی به‌ندكراو لە زیندانی نەغەدە دەکات.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، ناوبراویان بۆ ئەنجامدانی تاقیکاریی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانە کردبوو و وێڕای پێدانی مه‌ره‌خسی له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه، دەستبەجێ گهڕاندبۆیانهوه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده. به‌پێی زانیارییه‌كان، دادستانی پیرانشار له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خسی به “ئیسماعیل” ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشان داوه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕێگری لێ ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له به‌رواری ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.