كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “كووت عه‌بدۆڵڵا”، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست، جێژنانه و سه‌نه‌واتی دواخراو، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و له به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌مشاره تا به‌رده‌م دادستانی، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری “كووت عه‌بدۆڵڵا” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی شاره‌داری به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی حقووقه‌كانیان په‌رداخت ناكات. كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه زۆربه‌ی كێشه و گرفته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یمانكار و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كه و له ژێر چاودێری هیچ ناوه‌ندێكدا نییه.