لاوانی شۆرشگێر له چه‌ند زانكۆی ئێران بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” دیواری زانكۆكانیان به درووشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز له شاره‌كانی “ئیسفهان، تاران، ئه‌راك، ته‌بریز و مه‌شهه‌د” بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی یادی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” و به‌ڕز ڕاگرتنی یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردوانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند وینه‌یه‌ك له “ئارمیتا” و نووسینی درووشمی دژ به حكوومه‌ت دیواری زانكۆكانیان نه‌خشاند و ناڕه‌زایه‌تی خویان به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی نیشاندا.