کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دوژمنانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ چی ده‌ترسێن؟

ErWgFIdXcAAu B

لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، لهدرێژهی جموجۆڵی كۆنهپهرستانه و نامرۆڤانهی مانگهكانی ڕابردوو دژبهخهڵكی كوردستان شایهدی چهند نموونهحهرهكهتی شۆوێنیستی وێڕای چاوپۆشیی ڕژیم لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی كوردستان بووین كهباس لهڕێكخراو بوونی ئهمجۆرهحهرهكهتانهدهكات. تێكدانی گڵكۆی هونهرمهندان، ئاگرتێبهردانی پهیكهری شاعیران، هێنانهخوارهوهی تابڵۆی كۆلێژێكی سنهكهبهزمانی كوردی نووسرابوو، چهند نموونهلهپیلانگێڕیی ڕێكخراوی دهست و پێوهندهكانی ڕژیم لهكوردستانن. ههر ئهم چهند نموونهیهلهخرابكاریی دهست و پێوهندهكان و بهكرێگیراوانی ڕژیم بهڕوونی جهوههری دژهكلتووری، دوژمنایهتی لهگهڵ مۆسیقا، زانست، خوێندن، سهرهتاییترین مافی مرۆڤ و مافی خوێندن بهزمانی دایك نیشان دهدات.

لهشاری مههاباد بهردی سهرقهبری هونهرمهندی بهناوبانگ محهممهدی ماملێ كهبۆ سهدان ههزار كهس لهخهڵكی كوردستان جێگای ڕێز و حورمهته، بهپژاندنی ڕهنگ تێكدهدهن. نهمر محهممهد ماملێ یهكێك لهموزیسیهن و گۆرانیبێژهبهناوبانگهكانی كوردستانهكهجهماوهرێكی بهرین لههۆگرانی هونهر و مۆسیقا حهز بهدهنگی دهكهن. پهیكهری شاعیر، وهرگێڕ و كلتوورنووسی بهناوبانگی كوردستان، ههژار، كهههموو تهمهنی خهریكی كاری كلتووری بووهو خاوهنی كۆمهڵێك وهرگێڕان و شێعره، چوارینهكانی عومهری خهیامی بهجوانترین شێوهبهزمانی كوردی وهرگێڕاوهتهوهو فهرههنگی وشهی كوردیفارسی ئامادهو بڵاوكردووهتهوهو پهیكهرتاشێكی هۆگری كلتوور درووستی كردووه، هێرشی دهكرێتهسهر. لهشاری سنهپهلامار دهدرێتهسهریهكێك لهكۆلێژهكانی زانكۆی شار و ناوی كوردیی كۆلێژهكهلهسهر دیواری زانكۆ تێكدهدهن.

دهیان ڕێكخراوی مهدهنی و سهدان كهس لهچالاكانی كلتووریی كوردستان لهڕێگهی بڵاوكردنهوهی بهیانییهیهكی هاوبهش ئهم حهرهكهتهكۆنهپهرستانهیهی دهست و پێوهندهكانی حكوومهتی ئیسلامییان مهحكووم كردووهو خوازیاری موحاكهمهی ئهنجامدهرانی ئهم حهرهكهتهكۆنهپهرستانهیه  و ڕێگری لهدووبارهبوونهوهی ئهم كردهوهدژهجهماوهرییهبوون. خهڵكی كلتوور و هونهر خۆشهویستی كوردستان، چالاكان و خهباتكارانی مافی سهرهتایی و ئینسانیی خوێندن بهزمانی دایك، هۆگرانی گهشهی كلتوور و هونهر، بهم حهرهكهتهسهرشۆڕانهیهی ڕژیم لهمهیدان بهدهر نابن و بهخهباتی جیددیتر لهپێناو كۆمهڵگهیهك كههونهر و ئهدهبیات و زانست پێگهیهكی بانتری ههیه، وڵامی ڕژیمی كۆنهپهرستی ئیسلامی دهدهنهوه‌. ئهم حهرهكهتهكۆنهپهرستانهو دژههونهر و ئهدهبیاتهی دهست و پێوهندهكانی ڕژیم، نیشانهی ئاشكرای ترسی ڕژیم لهپهرهسهندنی زانست، هونهر، ئهدهبیات و مۆسیقا لهناو خهڵكی تێگهیشتوو و فهرههنگدۆستی كوردستان دایه‌‌. ڕژیم ڕهنگبێ بتوانێ بهردی سهر قهبرێك بشكێنێ، پهیكهرێك تێك بدات، تابڵۆی زانكۆیهك بێنێتهخوارێ، بهڵام لهگهڵ ههزاران كتێب، ملیۆنان كاسێت و دیسك و كاری دیجیتاڵی، لهگهڵ ههزاران خوێندكار و ملیۆنان كهسی هۆگری خوێندن بهزمانی دایك چ دهكات؟

چوار دهیهسهركوت و میلیتاریزهكردنی كوردستان لهلایهن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانهوهنهتهنیا خهڵكی بهچۆك دانههێناوه، بهڵكوو خهباتی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش، چالاكانی كۆمهڵایهتی و سیاسی، هونهرمهندان، نووسهران، ڕۆژنامهوانان، ژنان، چالاكانی ژینگهپارێز و كلتووری، ههموو ڕۆژێ پانتاییهكی نوێ بهخۆ دهگرێت. شهپۆلی ڕوو لهگهشهی خهباتی خهڵكی كوردستان دژبهكۆماری ئیسلامی دهكرێ لهقهبارهی بهرچاوی بهرههمی ئهدهبی، هونهری و زانستیدا ببینین. چاپ و بڵاوكردنهوهی ڕۆمان و شێعر، بهرههمهێنانی فیلم و تێئاتری سهرشهقام، مووسیقا و نیگاركێشی، نووسراوهی زانستی و ئاكادێمیك، و داهێنانی جهماوهری لهخهبات دژبهدیكتاتۆری دینی و لهپێناو وهدیهاتنی ئامانجی ئینسانی و ئازادیخوازانهدهتوانین ببینین. حكوومهتی ئیسلامی لهو خهیاڵهدا بوو كهبهزهربهلێدان و سنووردار كردنی حیزبهسیاسییهكانی كوردستان، تیرۆر و ئێعدام، زیندان و ئهشكهنجهدهتوانێ خهڵكی شهریف و ئازادیخواز ناچار بهبێدهنگی و ملكهچ بوون لهبهرامبهر یاسای كۆنهپهرستانهی ئیسلامی و سهدهكانی ناوهڕاست  بكات.

ڕژیم بۆ ملكهچ كردنی خهڵكی كوردستان لههیچ پیلانگێڕی و جهنایهتێك دهریغی نهكرد بهڵام لههیچ كامیاندا بهئاكامی دڵخوازی خۆی نهگهیشت و لهئێستاشدا بهدهست بردن بۆ تهرفهند و پیلانگێڕیی نوێ خهریكی ئهنجامدانی ههمان بهرنامهشكست خواردووهكانی خۆیهتی. ساڵهها پێش ئێستا هاوتایانی تاڵهبانیی سیستمی وهلایهتی فهقیه لهئهفغانستان كتێبهكانیان ئاگر تێبهردا، زانكۆكانیان بهست، پهیكهری مێژوویی و بهبایهخی بوودایان تهقاندهوهو ئهمڕۆش ڕژیمی ئیسلامی ههمان حهرهكهت و كردهوهی تاڵهبانی خستووهتهدهستووری كاری خۆیهوه‌.

چل و چهند ساڵ دژایهتیی ڕژیمی ئیسلامی لهگهڵ هونهر، ئهدهبیات، زانست، مۆسیقا، سینهما، وێڕای دهستبهسهر كردن و ئهشكهنجهی نووسهران و هونهرمهندان، وێڕای سانسۆڕ و ههڵوهشاندنهوهی جهوازی بڵاوكردنهوهی فیلم و تێئاتر، چ قازانج و دهستكهوتێكی بۆ حاكمانی كۆنهپهرستی ئیسلامی تێدابوو، كهئهم ههوڵ و حهرهكهتهزهبوونانهیهی ڕژیم لهكوردستان قازانجێكی بۆیان تێدابێت؟