کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوو سووختبه‌ری بەلووچ کوژران و برینداربوون

دوو سووختبه‌ری بەلووچ کوژران و برینداربوون 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو سووختبه‌ری بەلووچ دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان لە ناوچەی “سەرباز” کوژران و برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ئاكامی وه‌رگێڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنه‌وه‌ی‌ سووتەمەنی لە نزیک گۆندی “ڕوودان دێپ” سه‌ربه‌ ناوچەی سەرباز کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووه.‌ “مەحبووب بەرشان” سووختبه‌ر و خەڵکی گوندی “جەنگه‌ڵ”ی سەر بە ناوچه‌ی “ڕاسک” له‌ ئاكامی وه‌رگێڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌دا‌ كوژراوه‌ و هەروەها براکەی لە ڕووداوەکەدا بە سەختی برینداربووە و بۆ چارەسەركردنی ڕه‌وانه‌ی  نەخۆشخانەیەک لە(ئێرانشار) كراوه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌هۆی ڕاودوونانی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕوویداوه‌.