ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شۆرای ئیسلامی شاری مه‌شهه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵێكی زبڵ گه‌رد له به‌رامبه‌ر ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن تمه‌ن ئاوس بێت.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حاشیه‌نشینی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری هه‌ژاری و ڕێژه‌ی منداڵانی كار و به تایبه‌ت كچانی زبڵ گه‌رد قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه كه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕووی داوه و به هه‌زاران منداڵی كار مه‌ترسی ده‌ستدرێژی سێكسی و سواستفاده له‌لایه‌ن مافیه‌كانی ڕژیمیان له سه‌ره. به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری ساڵانه به هه‌زاران قوتابی له پرۆسه‌ی خوێندن دوور ده‌كه‌ونه‌وه و به ئاماری منداڵانی كار ئیزافه ده‌بن، منداڵانێك له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێك بێبه‌شن و تووشی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی و سواستفاده‌ی نه‌وكه‌رانی سه‌رمایه ده‌بن.