مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن مانیان گرتووه و به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان پڕۆسه‌ی خوێندنیان ڕاگرتووه و بڕیاره به‌یانی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.
به پێی ئه‌و بانگهێشته‌ی كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرابوو، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران بڕیاری دابوو كه ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٩ و ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان له شوێنی كاره‌كانیان مان بگرن و بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن. مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی به ڕێژه‌ی ٨٠ له سه‌دی حقووقی مامۆستایانی زانكۆ و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهاوردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی پیشه‌كان و چه‌ندین داواكاری دیكه‌ن.