كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان مانیان گرت.
كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م پێترۆشیمییه ڕایانگه‌یاندووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه مانگرتنه‌كانیان به‌ربڵاوتر كردووه‌ته‌وه. ناڕازییان ده‌شڵێن، به هۆی دروێ و گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ر و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتنێكی بێ سنوور. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س ده‌بێ، له ئاست كه‌م كردنه‌وه مه‌زایا و په‌رداخت نه‌كردنی ئیزافه‌كارییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.