ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كرێكارانی تاكستان له هه‌فت ته‌په بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای حه‌راسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت له ئاست ناله‌بار بوونی بارودۆخی كاریان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دامه‌زراوه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گوڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری تاكستان، نه‌بوونی هه‌ڵاواردن و جیاوازی نانه‌وه له نێوان كرێكاران له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی تاكستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته بۆ ئیداره‌ی كه‌شاوه‌رزی بوون.