کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌ئاست بێئاوی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌یی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بیاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردبوو له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ و بڕیاریان داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن. به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، چه‌ند ساڵه‌ داوای پێدانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆی بێئاویه‌وه‌ زه‌وییه‌كانیان وشكبوون و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی “باتمان”ی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی ژنانی ئێران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شاباد

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی “زارا محه‌ممه‌دی” و  “سیاوه‌ش حه‌یاتی” له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 46 كه‌س له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران

komalah