ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “ام.دی.اف”ی حه‌فت ته‌په بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، “موحسن تاهرخانی” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت و “هۆرمۆز كاهكش” له كه‌سانی یاریده‌ری، ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و كرێكارانه‌ی ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.