کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی توانه‌وه‌ی ئاسنی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هه‌زاران كرێكاری كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان به‌ مه‌به‌ستی سه‌ركوتی كرێكارانی ناڕازی له‌ هێزی سه‌ركوت كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌. ناونده‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌ ڕێگه‌ی هه‌ناردنی كورته‌نامه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كرێكاران كردووه‌ به‌ڵكوو ڕێگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یان بگرن. كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.