ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، كامیۆندارانی پارێزگای فارس بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆندارانی پارێزگای فارس له ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، كه‌می نرخی كرێ بار، زیادكردنی جه‌ریمه‌ی هاتووچۆ، كه‌م كردنه‌وه‌ی زه‌رفیه‌تی بار و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. پێشتر و له پارێزگاكانی هۆرمۆزگان، سیستان و به‌لووچستان، مه‌ركه‌زی، كرمان، یه‌زد و ئیسفه‌هان كامیۆن‌داران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتبوو.