ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له شاری ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز له ئاست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی شیركه‌ت ناڕازین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌كانی یه‌كسانسازی و ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی شیركه‌ت و گه‌شه‌كردنی سه‌نعه‌تی فوولاد بوون.