ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌ده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت ڕێپێوانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكارانی گرووپی مللی فولاد ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی لهسهركاردهركراویش به هه‌ڵدانی خێوه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی شیركه‌ت ناڕه‌زیه‌تی خۆیان له ئاست بێكاركردنیان نیشان داوه. كرێكارانی فولادی ئه‌هواز خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌لاله‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره لهسهركاردهركراوهكانیان بۆ سه‌ر كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری و وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه بوون.