ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ٩٠ وڵاتی جیهان له سویس بۆ گه‌یشتن به ڕێكارێك بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئۆكراین به‌ڕێوه چوو.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ولادیمیر پووتین چه‌ند مه‌رجی بۆ ئاگربه‌ست له ئۆكراین ڕاگه‌یاندبوو كه بریتی بوون له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆكراین له دوو ناوچه‌ی دوونێسك و لووهانسك، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست نه‌بوونی ئۆكراین به په‌مانی ناتۆ، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆكراین و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕه‌د كرایه‌وه. ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه دانووستانی ئاشتی ئۆكراین به به‌شداری ٩٠ وڵاتی جیهان له سویس به‌ڕێوه‌چوو و له كۆتاییدا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه و تێدا داوا له ڕووسیه كرا كۆتایی به داگیركارییه‌كانی بێنێت، پاشه‌كشه به هێزه‌كانی بكات، وزه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی زاپڕۆژیا ڕاده‌ستی ئۆكراین بكات و ڕێگه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئۆكراین به به‌نده‌ركانی ده‌ریای ئازۆف و زریای ڕه‌ش هه‌موار بكات.