ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: به لانیكه‌م ٥٥٦ هه‌زار مێرمنداڵی ئێران پێش چوونه ده‌بیرستان به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ژاری و بێكاری ناچار به وازهێنان له خوێندن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئێعتیماد، له ساڵی خوێندنی ١٤٠١ بۆ ١٤٠٢ زیاتر له ٥٥٦ هه‌زار مێرمنداڵ له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ بۆ ١٧ ساڵی دا وازیان له خوێندن هێناوه كه ٢٩٥ هه‌زاریان كوڕ و ٢٦١ هه‌زاریان كچ بوون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی منداڵانی قوناغی سه‌ره‌تایی له ساڵه‌كانی نێوان ٩٥ بۆ ٩٦ی هه‌تاوی كه وازیان له خوێندن هێناوه ٩٩/٠٪ بووه به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵه‌كانی ١٤٠١ بۆ ١٤٠٢ بۆ ١/٢٪ زیادی كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌لی ئه‌سغه‌ر فانی” وه‌زیری پێشووی ئامووزش و په‌روه‌رش ڕۆژی ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به ئاماژه‌پێدان به ئاماره حكوومه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه ٩٣٠ هه‌زار منداڵ به‌هۆی هه‌ژاری وازیان له خوێندن هێناوه.