به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ، ٣٠ له سه‌دی قوتابیانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی هه‌ژاری و گرانی پێداویستیه‌كانی خوێندن، وازیان له مه‌دره‌سه هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ساڵانه ٣٠ له سه‌دی قوتابیانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی گرانی هه‌زینه‌كانی خوێندن و نه‌بوونی ئیمكانات واز له مه‌دره‌سه دێنن و یارمه‌تی بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانیان ئه‌ده‌ن. لانیكه‌می كرێی مانگانه‌ی سرویسی هاتووچۆی هه‌ر گوندنشین به مه‌ودای ١٠ كیلۆمتره‌وه، ١٢ ملیۆن تمه‌نه و ١٠ ملیۆن تمه‌نی دیكه‌ش ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان بیده‌ن، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كان توانای په‌رداختیان نیه و به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار قوتابی له‌و پارێزگایه له خوێندن بێبه‌ش كراون.